وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی لەبارەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاووڵاتییان بڵاو کردەوە

وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی لەبارەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاووڵاتییان بڵاو کردەوە
بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز رادەگیرێت و کارەبا لەو ماوەیە نابێت.

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە رێكەوتی 18/4/2021 لەكاتژمێر 4ی بەیانییەوە تاوەكو كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین".

هەروەها وەزارەتی کارەبا جەختی کردۆتەوە، لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، کە تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتییان هەبێت.











باسنیوز


Top