په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: هه‌ردوو فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ وه‌كوو خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: هه‌ردوو فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ وه‌كوو خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، له‌ ئاگادارییه‌كدا، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ هه‌ردوو فه‌رمانی وه‌زاریی (115 و 116)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، وه‌كوو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/4/2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایه‌تیی پەروەردەی قەزاکان و سەرجەم بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی خوێندن ناردووه‌ و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ناوەڕۆکی هەردوو فەرمانی وەزاری ژمارە (115 و 116) کە لە 11/4/2021 دەرچووە، وەکوو خۆی جێبەجێ دەکرێت.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌: هەندێک دەنگۆ دەبیستین کە جێبەجێ ناکرێت، ئەم نووسراوانە فەرمانی فەرمین و دەبێت جێبەجێ بکرێن، داوامان لە گشت بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کردووە ئەو قوتابخانە و خوێندنگەیانەی کە کێشەیان هەیە لە e-wane یان خەتی ئینتەرنێتیان ناگات، یان هەر هۆکارێکی تر لیستەکانمان بۆ بنێرن، بۆیە تا بڕیاری نوێ دەردەچێت ئەم دوو فەرمانە وەک خۆیان جێبەجێ دەکرێت.















باسنيوز

Top