له‌ كه‌ركووك هەڵكوترایه‌ سەر كێڵگەی به‌رپرسی لقی كەركووكی لیژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستان

له‌ كه‌ركووك هەڵكوترایه‌ سەر كێڵگەی به‌رپرسی لقی كەركووكی لیژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستان
به‌رپرسی نوێنەرایەتیی كەركووكی لیژنەی ئۆڵومپی عێراق، ئاشكرای دەكات كە بە نۆ كەسەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر كێڵگەی به‌رپرسی لقی كەركووكی لیژنەی ئۆڵۆمپیی كوردستان و بڕێك پارە و ئۆتۆمبێلەكەشیان بردووە.

ئەمڕۆ شەممە 17/4/2021، حەربی خالید، سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركووكی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، لە گوندی سەقزلی سەر بە كەركووك، 9 چەكدار هەڵدەكوتنە سەر كێڵگەی نەوزاد قادر به‌رپرسی لقی كەركووكی یژنەی ئۆلۆمپی كوردستان و سەرۆكی لقی كەركووكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، ئەو چەكدارانە بەزەبری هێز ئۆتۆمبێلەكەی و بڕێك پارەش كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەی بووە، دەبەن.

گوتیشی، ئێمە بەتوندی ئیدانەی ئەو كردەوەیە دەكەین، بەڵام هیچ دەسەڵاتێكیش نییە و لێكۆڵینەوەیە لەو ڕووداوە كراوە و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بەدوای سەرداوه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌.













باسنیوز


Top