بەشەخۆراکێکی دیكه دابەش دەکرێ

بەشەخۆراکێکی دیكه دابەش دەکرێ
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ڕای دەگەیه‌نێت، بەشەخۆراکێکی دیكه‌ بۆ هاووڵاتیان هاتووە و دوای پشكنین دابەش دەکرێ.

ئه‌مڕۆشەممە 17/4/2021، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تى هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بەشە زەیت و شەکری بایەعی هاتووە، دوای دەرچوونی پشکنینەکان دەدرێتە بریکارەکانی خۆراک بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێ".

ڕوونیشی کردەوە، بڕیار وایە برنجی بەشەخۆراکیش بنێردرێ، "ئەمساڵ هیچ بەشە برنجێک لەبەغداوە نەهاتووە، بڕیارە بنێردرێ، هەرکات نێردرا دابەشی دەکەین".

نەوزاد شێخ کامیل ئاشکراشی کرد: سێ بەشە ئارد لەمساڵدا دابەش کراوە، لەگەڵ پێنج کیلۆ ئاردی سفر بۆ هەرماڵێک و ئەویشمان دابەش کرد، كه‌ ئاردێكی كوالێتی باشه‌.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، چەند وردەکارییەکی ئاشکرا کرد و گوتی: "لە مانگی یەکدا، تەواو کەری بەشی مانگی چواری ساڵی ڕابردوو لە زەیت هات و دابەش کرا، لە ساڵی نوێ و مانگی یەک لە هەموو عێراق هیچ شتێک دابەش نەکرا، لە مانگی سێ یەک بەشە شەکر هات و وه‌كوو به‌شه‌ شه‌كری مانگی دووی ئەمساڵ دابەش کرا، ئێستا کە مانگی لە چوارین، هاتنی شەکر و زەیتی مانگی سێ دەستی پێ کردووە".

ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ قەرەبووکردنەوەی زەیتی مانگی دووی ئەم ساڵ، بڕیارە لە بەغداوە زەیت بنێردرێ.












باسنیوز

Top