مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەكەی ئەمریكا و ئەورووپا دەكات
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد. ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش".
جێی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی حكوومەتەكانی وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بۆ سەركۆنەكردنی هێرشەكەی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاو كردەوە.
باسنيوز
