پارێزگاری دهۆک: هەر کەسێک پێشتر ناوی تۆمار نەکردبێت سەردانی بنکەی کوتان نەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/4/2021، د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك، له پۆستێكدا له په‌یجی فه‌رمیی خۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕای گه‌یاند، كه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای گه‌یشتنی گله‌یی هاووڵاتیان، هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پله و پۆستێكدا بێ، به‌بێ ناوونوسینی پێشتر له ڕێگه‌ی ئۆنڵاین و دیاریكردنی واده‌ی كوتان، سه‌ردانی بنكه‌ی كوتان به ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا نه‌كه‌ن.
پارێزگاری دهۆك، دووپاتی كرده‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی دهۆك ڕاسپێردراوه، تا به یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا بكه‌ن و هیچ كه‌سێك له‌و ڕووه‌وه زیادهمافی نییه.
باسنيوز
