باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق: تاوەکو گرووپە چەکدارەکان لە دەرەوەی یاسادا بن عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێ
ستیفن هیکی، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی نووسیویەتی: ”بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بەعشیقە دەکەم، ئەم هێرشانە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو عێراقییەکان بڵاو دەکەنەوە و تاوەکو گرووپە چەکدارەکان لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا نەبن عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێ“.
هەروەها دەڵێ: ”ئێمە وەکو بەریتانیا پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ هەوڵەکانیان لە رێگریکردن لەو هێرشانە و بەسزاگەیاندنی تاوانباران“.
باسنيوز
