ئەمساڵ لە هەولێر 300 کۆمپانیا دامەزرێندراون
ئهمڕۆ پێنجشهممه 15/4/2021، پشتیوان وەرتی، بەڕێوەبەری تۆماری کۆمپانیاکانی هەولێر لە وەزارەتی بازرگانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمساڵ لە هەولێر تۆماری کۆمپانیا زیادی کردووە، 289 کۆمپانیای خۆمالی و 10 کۆمپانیای بیانی تۆمارکراون، هەروەها 90 کۆمپانیای خۆماڵی و کۆمپانیایەکی بیانیش پاکتاو کراون".
ئاماژەی بەوەش دا: بەراورد به ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ تۆمارکردنی کۆمپانیا باشترە، "بە گشتی ئەوەی تاوەکوو ئێستا تۆمارکراوە لە هەولێر 16 هەزار و 996 کۆمپانیایان ناوخۆیین و دوو هەزار و 402 کۆمپانیاشیان خۆماڵین".
بەڕێوەبەری تۆماری کۆمپانیاکانی هەولێر، ڕوونیشی کردەوە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داراییهوه، ساڵی ڕابردوو تۆمارکردن باش نەبووە، گوتیشی:"لەسەر ئاستی کوردستان زۆرترین کۆمپانیا له هەولێرە بەتایبەت کۆمپانیا بیانییەکان زیاتر دێنە هەولێر".
سەرمایەی کۆمپانیا ناوخۆییەکان لە یەک ملیۆن دینار دەست پێدەکات، تاوەکوو یەک ملیار دینار، زۆربەی کۆمپانیا خۆماڵییەکانی کوردستان لە بواری بازرگانیی گشتیدان.
باسنيوز
