تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی سلێمانی رووی دا و چوار قوربانی لێ كەوتەوە
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122، ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/4/2021، لە كارگەیەكی تانجەڕۆ لە شاری سلێمانی، تەقینەوەیەك رووی داوە، بەو هۆیەوە چوار كەس بریندار بوونە، دواتر یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەست داوە".
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا باسى لهوهش كرد، هێشتا بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکە رانەگەیەندراوە.
باسنیوز
