دهستهی مافی مرۆڤ: پهكهكه خهڵكی مەدەنی دەڕفێنێت و شەرعیەت بە کوشتنیان دەدات
تاڤگه عومهر، بهرێوهبهری گشتی له دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ له هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: دەستەی مافی مرۆڤ راپۆرتێک لەبارەی پێشێلکارییەکانی پەکەکە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی، ئامادە دەکات.
تاڤگە عومەر هەروەها رایگەیاند: لەو راپۆرتەدا، تیشک دەخەنە سەر شەهیدبوون و برینداربوونی هاووڵاتییان لە ئەنجامی شەڕەکانی پەکەکە، چۆڵکردنی گوندەکان و رفاندنی و چەکدارکردنی منداڵان.
ئەو بەرپرسە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە ئاماژەکردن بەوەی پەکەکە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەڕفێنێت و دەیانکوژێت، رایگەیاند: ئەوان بە ئارەووی خۆیان خەڵک دەڕفێنن و شەرعیەت بە رفاندن و دواتر کوشتنیشیان دەدەن، ئەمەش دەچێتە خانەی ”تاوانەکان“ی پەکەکەوە.
باسنیوز
