خه‌سرۆ گۆران: پارتی له‌ كه‌ركووک به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌کات

خه‌سرۆ گۆران: پارتی له‌ كه‌ركووک به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌کات
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەکەی لە کەرکووک بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکات".

خه‌سرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، رایگەیاند: پارتی له‌ كه‌ركووک و سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا، بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکات.

خەسرۆ گۆران ئاشکرای کرد، کە حزبەکەی ئێستا کار لەسەر دیاریکردنی ناوی کاندیدەکانی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە دەکات و ناوەکان ”له‌ كاتی خۆیدا راده‌ستی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین".

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی پێیوایە، هەڵبژاردنی پێشوەختە کە بڕیارە لە رۆژی 10-10-2021 بەڕێوە بچێت، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو جیاوازترە، ”تاكتكیی زۆری ده‌وێت، ئه‌گه‌ر كورد ئاماده‌كاریی باش بكات، ده‌نگی باش له‌و ناوچانه‌ ده‌هێنین“.

لەبارەی ئامادەکارییەکانی پارتییەوە، خەسرۆ گۆران رایگەیاند: پارتی ئامادەکاریی کردووە و ئه‌وه‌ی پێویست بووه‌ کردوویەتی.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سەپاندنی پارێزگارێكی ناشەرعی، بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستیان بەسەردا گیرا و، پارتی بەشداریی هەڵبژاردنی ساڵی 2018ـی پەرلەمانی عێراقی لەو شارە، نەکرد.











باسنیوز


Top