په‌رله‌مانى كوردستان لەبارەی ‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان گفتوگۆ دەکات

په‌رله‌مانى كوردستان لەبارەی ‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان گفتوگۆ دەکات
په‌رله‌مانى كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە و لەبارەی ‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری لەئیدارەی گەرمیان و چەمچەماڵ گفتوگۆ دەکرێت.

د.ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لەبانگهێشتنامەیەکدا رایگەیاندوە، "پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، بڕیارماندا بە بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/4/14".

هاوکات سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکە تایبەت کراوە بە گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتو به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.







خەندان
Top