نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو ئێزدییەکی رفێندرا‌و مابێت، بەدوای چارەنووسیانەوە دەبین
سبەی چوارشەممە 13-04-2021 سەری ساڵی ئێزدییەکانە کە بە "چوارشەممەی سوور" ناسراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ ئێزدییەکان رایگەیاند: "جەژنی سەری ساڵ(چوارشەممەی سوور) لە هەموو خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەم. پیرۆزباییەکی تایبەت بۆ کەسوکاری قوربانیانی تیرۆر و ئەوانەی تاوەکو ئێستا لەنێو کەمپەکان دەژین. بەهیوای ئەوەی جەژن و یادەکانی دیکە لە داهاتوودا، لە دۆخێکی باشتردا بەڕێوەبچێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکردووە: ئەمساڵ جەژنەکە لەکاتێکدایە هەموو جیهان، بە کوردستانیشەوە بەدەست کۆڤید- 19ەوە دەناڵێنێت. هەروەها دەشڵێت: "هیوادارم هەموو لایەن پێگیری رێکارەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بن. بەداخەوە لەگەڵ سەختی رەوشی ژیانی کەمپەکان، هێشتا چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار خوشک و برائێزدییە رفێندراوەکانمان دیار نییە".
لە ساڵی 2014 هێرشی داعش بۆ سەر شنگال بووە هۆی ئاوارەبوون و رفاندنی هەزاران کوردی ئێزدی، دوای ساڵێک هێزەکانی پێشمەرگە شنگالیان رزگارکرد، نێچیرڤان بارزانی لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئێمە دیسان بۆ هەموو ئێزدییەکان پشتڕاستی دەکەینەوە تاوەکو کۆتایی و تاوەکو ئێزدییەکی رفێندرا‌و مابێت، بەدوای چارەنووسیانەوە دەبین و چی پێویست بێت بۆ رزگارکردنیان، ئێمە ئامادەین و بەردەوامین. هەروەها هەوڵەکانمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئێزدییەکان و بەپارێزگاکردنی شنگال لەگەڵ حکومەتی فیدڕال بەردەوام دەبێت".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جه‌ژنا سه‌رسالێ (چارشه‌مبوا سۆر) ل هه‌موو خوشك و برايێن مه يێن ئێزدى ل كوردستانێ و جيهانێ، پيرۆز دكه‌م. پيرۆزباهييه‌ك تايبه‌ت ژبۆ كه‌سوكارێن قوربانى يێن تيرۆرێ و يێن هه‌تا نها د كا‌مپاندا ژيانا خوه ده‌رباز دكه‌ن. ب هێڤييا كو جه‌ژن و بيرهاتنێن بێن، د ڕه‌وشه‌كا باشتردا ل مه ڤه‌گه‌ڕن.
ئيسال ژى ديسا جه‌ژن د ده‌مه‌كێدايه كو ته‌ڤى هه‌موو جيهانێ، كوردستان ژى ژ ده‌ستێ كۆڤيد_19ێ دناليت، هێڤيدرام هه‌ركه‌س پێگرى ڕێكارێن ته‌ندروستى و خۆپارێزيێ بن. مخابن ته‌ڤى ڕه‌وشا گرانا ژيانا كامپان، هێشتا چاره‌نڤيسا بێترى دو هزار خوشك و برايێن مه يێن ئێزدى يێن ڕه‌ڤاندى ژى نه‌دياره.
ئه‌م ديسا هه‌موو ئێزدييان پشتڕاست دكه‌ين هه‌تا دووماهيێ و هندى ئێزدييه‌ك ڕه‌ڤاندى مابيت، ئه‌م دێ ل په‌ى چاره‌نڤيسێ وان بين و چ پێويسته ژبۆ ڕزگاركرنا وان، ئه‌م ئاماده و به‌رده‌وامين. هه‌روه‌سا هه‌ولێن مه ژبۆ ئاڤه‌دانكرنا ده‌ڤه‌رێن ئێزدييان و بپارێزگه‌هكرنا شه‌نگالێ دگه‌ڵ حكوومه‌تا فيدرالا عيراقێ دێ به‌رده‌وام بن.
سه‌رسالا وه هه‌موويان پيرۆز، هه‌ر سال ب خێر و خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
13/4/2021
rudaw -
