سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانیی دووپات دەکاتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانیی دووپات دەکاتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە ڕۆژنامەوانانی کوردستان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی4ی2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ڕەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە، کە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئازادی ڕۆژنامەانیی دەکات و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە پێدانی زانیاریی دروست، يارمەتیدەری کاری ڕۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.

ڕێکخەری سەنتەری میترۆ وێڕای خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و خوازيار بوو، بە هاوکاری هەموو لایەک، ئازادی کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی زانیاری بەرفراوان بکرێت، کە مەرجێکی گرنگی پێشکخستنی دیموکراسییە لە کوردستاندا.












باسنيوز


Top