لە گەرمیان بە فەرمی وشكەساڵی ڕاگەیەندرا

لە گەرمیان بە فەرمی وشكەساڵی ڕاگەیەندرا
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بە فەرمی بەهۆی کەمیی بارانەوە وشكەساڵی ڕاگەیەندرا و لیژنەش بۆ دیاریکردنی زیانەكانی وشكەساڵییەکە پێك دەهێندرێت.

عەباس ئەنوەر، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، ڕايگەیاند: "پاش كۆبوونەوەی ئیدارەی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی4ی2021، بە شێوەیەكی فەرمی وشكەساڵی لە سنووری گەرمیان راگەیەندرا".

گوتیشی: "تا ئێستا زیانەكانی وشكەساڵیی گەرمیان نەزانراوە کە تا چەندە زیانی بە كەرتی كشتوكاڵ گەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک پێك دەهێندرێت".

گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ڕاشی گەیاند: "كەمیی باران لە ئەمساڵدا كە نەگەیشتووەتە ئاستی نیوەی پار، بووەتە هۆكاری وشكەساڵی و زیانی بە جووتیاران و ئاژەڵداران گەیاندووە."

چەند ڕۆژ پێش بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقینیش ڕای گەیاند لە کۆی 600 هەزار دۆنم زەویوزاری خانەقین و دەوروبەری کە بە دەغڵوادان داچێندراوە، 440 دۆنمیان بەهۆی کەمیی بارانەوە لەناو چوون.













باسنيوز


Top