پارێزگارى هه‌ولێر: به‌هۆى بار و گوزه‌رانى خه‌ڵك قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌ریمان ڕانه‌گه‌یاند
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/4/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گه‌یاند: "له‌به‌ر هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نیازی ئه‌وه هه‌بوو قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به ره‌چاوكردنی بار و ژیانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ریمان ڕانه‌گه‌یاند".
گوتیشی: "له پێشوازیی مانگی ره‌مه‌زاندا، جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ده‌بێت، بازاڕ و كه‌سابه‌ت گۆڕانگاری به‌سه‌ردا دێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له لێژنه‌ی باڵای كۆرۆنا و له ژووری ئۆپه‌راسیۆن ره‌چاوی ئه‌و داخوازییانه‌ی خه‌ڵكمان كرد، ڕێكاره‌كان كه‌متر بوونه‌وه، كه‌واته پێویست به خۆپارێزیی زیاتر ده‌كات".
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به رووی موسڵمانان كرانه‌وه، ده‌شڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و خه‌ڵك زیاتر روو له مزگه‌وت ده‌كات، نوێژه‌كانیان له مزگه‌وت ده‌كه‌ن، بۆیه رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه و ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانی مزگه‌وته‌كانه‌وه توند ده‌كرێنه‌وه، به‌شێك له‌و پێداویستییانه‌ش بۆیان دابین ده‌كرێت، له‌مڕۆوه پڕۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات"
