مه‌سرور بارزانی: هێزه‌كانمان له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانێكی داعش له هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوو بوون
ده‌قی په‌یامه‌كه
له دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه، كه له سوریاوه پیلانەکە ڕێکخراوه و ئاراستەکراوه . ئەندامانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه كه سه‌ر به ڕێكخراوی داعشن، ئێستا ده‌ستگیركراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
بە پێی زانیاریی ده‌زگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئه‌م پیلانەیان داڕشتووە، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له سنوورەکان بپەڕنەوە.
داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم ، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بە ھەند وەربگرن.
دەمەوێ دڵنیایی بدەمە خەڵکی کوردستان و ئەوانی سەردانی ھەرێم دەکەن کە پارێزراو دەبن و ده‌زگا ئەمنیەکانمان به به‌رده‌وامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاته‌كانی كوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی. ستایشی كار و چالاکی خێرا و دەستبەجێی هێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبه‌خشیی ئه‌وان ، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ببین به یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
k24 -
