نێچیرڤان بارزانی: ئەمڕۆ دوای سێ ڕۆژ لە كۆبوونەوە گەڕامەوە كوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئەمڕۆ دوای سێ ڕۆژ لە كۆبوونەوە گەڕامەوە كوردستان
وئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)‏‎ بڵاوی كردەوە دوای سێ ڕۆژ لە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەرانی عێراق و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان لە بەغدا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەڕایەوە کوردستان.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی "له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا دوايين پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى وڵات، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵیی عێراق، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هەرێمی کوردستان و به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جيهان تاوتوێ كران".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش داوە لە کۆبوونەوەکاندا دووپاتی کردەوە کە پێويسته‌ هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بگه‌نه‌ ديدگه‌ و لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش بۆ داهاتووى عێراق كه‌ سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن مسۆگه‌ر بكات. ھەروەھا پێویستە بە تێڕوانینێکی نویێ ھاوبەشەوە بۆ داھاتوو و چارەسەرکردنی کێشەکان، لاپەڕەیەکی تازە ھەڵبدەنەوە و سوود لە ئەزموون و ھەڵەکان وەربگرن.












باسنيوز

Top