مەسرور بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان بڵاو کردەوە
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . خوای مەزن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاکانمان لێ قبوڵ بکات و هاتنی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داوا لە کوردستانییان بکەم کە پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا. سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کوردستانيش دەکەم کە لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هاوکارن و ڕۆڵێکی گرنگییان هەیە.
خوای مەزن کوردستان لە هەموو نەهامەتییەک بپارێزێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
باسنيوز
