سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی كۆڕبەندی بەحرولعلوم کرد
لە دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان سەرۆك بارزانی و كەسایەتیی گەوەری عێراقی خوالێخۆشبوو محەممەد بەحرولعلوم، پێزانینیان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی بۆ پەرەپێدانی كولتووری پێكەوەژیان و دیالۆگی نێوان پێكهاتەكانی عێراق و چارەسەركردنی گرفتەكان هەبوو و داواشیان كرد كە سەرۆك بارزانی وەك سەركردەیەكی مێژوویی و مەرجەعی سیاسی ڕۆڵی خۆی لە چارەسەركردنی كێشەكاندا ببینێت.
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق و پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرا و لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق جەخت لەسەر ڕێگەچارەی دیالۆگی هەمەلایەنە لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.
باسنيوز
