سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی4ی 2021 سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامێکی بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی جەختی کردووەتەوە لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کە ئەم ڕەمەزانە تەندروستی و خۆشی و سەرکەوتن لەگەڵ خۆی بێنێت.

دەقی پەیامەکە:

"پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم و لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کە ئەم ڕەمەزانە تەندروستی و خۆشی و سەرکەوتن لەگەڵ خۆی بێنێت".











باسنيوز


Top