تەندروستیی دهۆک هه‌لی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست راگەیاند
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/4/2021، حەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک رای گەیاند: "تەندروستیی پارێزگای دهۆک پێویستی بە ژمارەیەک فەرمانبەر هەیە بۆ نەخۆشخانەی کۆرۆنا، کە بەشێوەی گرێبەست کاریان لەگەڵدا بکەن“.
حەمزە رەزیکی، مه‌رجی وه‌رگرتنی بۆ ئه‌و هه‌لی كارانه ئاشكرا كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه دەرچووی کۆلێژی پەرستاری، هەروەها دەرچووی کۆلێژی زانست بەشی سڕکردن بن.
ئاشکراشی کرد، هەر کەس بەو بڕوانامانه ئارەزووی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست هەیە، داواکاریی خۆی پێشکەش بە نووسینگەی هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بۆ کاروباری کارمەندانی تەندروستی بکات.
باسنيوز
