نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەبدولمەهدی و دوو سەرکردەی عێراقی کۆ دەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەبدولمەهدی و دوو سەرکردەی عێراقی کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و دوو سەرکردەی دیکەی ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12-4-2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سێیەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سێ سەرکردەی باڵای عێراق کۆ بووەتەوە، کە بریتین لە؛

- عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق

- سەلیم جبوری، سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی ئیسڵاح

- هومام حه‌موودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق

لە دوو رۆژی رابردوودا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای ئەو وڵاتە و جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کۆ بووەتەوە و گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەند تەوەرێی دیکەی پەیوەندیدار بە عێراق و ناوچەکە، کردووە.

رۆژی شه‌ممه‌ 10-4-2021، نێچيرڤان بارزانى بە سەرۆکایەتیی شاندێک، بە فەرمی سه‌ردانى به‌غدا کرد.













باسنيوز


Top