وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نووسراوێک لهبارهى بودجهوه دهردهكات
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لێژنەی دارایی له پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: "شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان له پەرلەمانی کوردستانن و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، گەشبینن بەو ڕێکكەوتنەی لە بودجەی عێراق کراوە و پابەندی جێبەجێکردنن".
ئاشکراشى کرد كه شاندەکە پێیان ڕاگەیاندوون ئەمڕۆ نووسراوێک بۆ پابەندبوون بە جێبەجێکردنی بودجەوە کراوە، گوتیشی: "ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حكوومهتى هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووه و پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجە دووپات کردووهتەوە"ٚ.
ئەرشەد لۆلانی ئاماژەی بەوەش دا، شاندەکە هەموو پرسیارەکانیان وەڵام دەدەنەوە و ڕوونکردنەوە دەدەن.
باسنيوز
