راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تاران دەکات

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تاران دەکات
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 12-4-2021، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی تاران دەکات.

نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاندووە: قاسم ئەعرەجی بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی دەسەڵاتدارانی ئێران، سەردانی تاران دەکات.

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆ دەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا تەوەری کۆبوونەوەکان ئاشکرا نەکراون.




باسنيوز
Top