وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چه‌ند بڕیارێكى نوێى له‌باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/4/2021، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نووسراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا چه‌ند بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه ده‌ركراون، له‌وانه‌ش: له ڕۆژى شه‌ممه‌وه 17/4/2021، خوێندن به شێوازى ئه‌لیكترۆنى و ئۆنلاین له ناوه‌نده‌كانى خوێندن (حكوومى و ناحكوومى) له قۆناغى 1ى بنه‌ڕه‌تى تا 11ى ئاماده‌یی و په‌یمانگه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به شێوازى ئیلزامى به‌رده‌وامى ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كارگێڕیی قوتابخانه‌كان له ڕۆژانى دووشه‌ممه و چوارشه‌ممه له قوتابخانه‌كاندا ده‌وام ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مامۆستایان له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك ڕۆژ سه‌ردانى قوتابخانه ده‌كه‌ن و ڕاپۆرتى هه‌فتانه‌ى خۆیان پێشكه‌شى كارگێڕیی قوتابخانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده باسى له‌وه‌ش كردووه، به هه‌ر شێوازێكى ئه‌لیكترۆنى كه گونجاو بێت، مامۆستایان پابه‌ند بن به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قوتابییان.
باسنيوز
