لەمانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە

لەمانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە لەمانگی ڕەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە.

نەبەز اسماعیل گوتەبێژی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: "لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریداوە لەمانگی ڕەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان بکرێنەوە".

هەروەها بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ئەوقاف چەند مەرج و رێنوێنییەک بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دانراوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت پابەندبن بە جێبەجێکردنی ئەم رێنوێنییانە و بەپێچەوانەوە هەر شوێنێک ئەم رێنوێنییانە جێبەجێ نەکات رێکاری داخستنی مزگەوت پەیڕەو دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدا پێشتر بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری داخستی سەرجەم شوێنە ئایینییەکانی دەرکردبوو.















باسنیوز


Top