ئاگادارییه‌ك له سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11/4/2021، سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەبەر بەرژەوەندیی پارێزەران و بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە په‌تاى كۆرۆنا و پێدانی دوا دەرفەت بە پارێزەران، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی خۆیدا بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی نوێکردنەوەی بەشداریی ساڵانەی پارێزەران (ناسنامەی پارێزەران) بەبێ ئەوەی پێبژاردنی بێتە سەر تاوه‌كوو ڕۆژى 30/6/2021".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئەو درێژکردنەوەیە دوا دەرفەتە و پێویستە پارێزەران لە ماوەی داهاتوودا سوودی لێ ببینن، بۆ ئەوەی تووشی پێبژاردن نەبنەوە، هه‌روه‌ها درێژكردنه‌وه‌كه دەستەی سندووقی خانەنشینیی پارێزەرانیش دەگرێتەوە.
باسنيوز
