كەركووك.. لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزان نرخی خواردەمەنی گران بووە
ئەمڕۆ یەكشەممە 11/4/2021، دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركووك ڕايگەیاند، لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، زۆربەی شتومەك بەگشتی گران بوو، بەڵام ئێستاش لەگەڵ نزیكبونەوەی مانگی ڕەمەزان خواردەمەنی لە شاری كەركووك زیاتر گران بووە.
گوتیشی، بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی خواردن و شتومەك، بڕیارە وەك شانەی قەیرانەكانی كەركووك، پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان كۆبوونەوەیەك ساز بدەین.
لە شاری كەركووك، رۆژانە بەهۆی نزیكبوونەوەی مانگی ڕەمەزان بەشی زۆری هاووڵاتییان پاڵەپەستۆیان لەسەر كوشتارگەكان و كۆگاكانی خوردەمەنی و ماركێتەكان دروست كردووە و بۆ كڕینی شتومەك، بەو هۆیەوە نرخی هەموو جۆرە خواردنێك و هاوكات گۆشتی سوور و ماسی و مریشك زۆر گران بووە.
باسنيوز
