له ‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا راپۆرتی لێژنه‌ی چاکسازی ده‌گاته‌ په‌رله‌مانی كوردستان

له ‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا راپۆرتی لێژنه‌ی چاکسازی ده‌گاته‌ په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆکی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا،‌ ڕاپۆرتی سێیه‌می چاكسازی ده‌گاته‌ په‌رله‌مان.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/4/2021، ریڤینگ هروری، سه‌رۆکی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، ڕای گه‌یاند: چه‌ند رۆژی داهاتوو راپۆرتی تازه‌، كه‌ راپۆرتی سێیه‌می چاکسازیی حکوومه‌ته‌، ده‌گاته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ورده‌کاریی هه‌نگاوه‌کانی قۆناغی سێیه‌می چاکسازی، که‌ له‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌‌کان کراون، ده‌خرێنه ڕوو.

كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی چڕی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ندێ به‌ربه‌ستی دیكه‌، له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌ییانه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه‌ و هه‌موو كه‌رت و سێكته‌ره‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.











باسنيوز


Top