بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین: لە سنوورەکە 440 هەزار دۆنم دەغڵودان لەناو چوون

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین: لە سنوورەکە 440 هەزار دۆنم دەغڵودان لەناو چوون
كەمیی باران لە سنووری شاری خانەقین، زیانی بەرچاوی بە جووتیارانی ناوچەكە گەیاندووە و بە گوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین، لە كۆی 500 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی کە بە دەغڵودان داچێندراوە، لە چەند ناوچەیەک 440 هەزار دۆنمی لەناو چووە.

كامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خانەقین / سەر بە هەرێمی كوردستان، ڕايگەیاند: "زەوییە كشتوكاڵییەكان و دەغڵودانی خانەقین بەهۆی كەمبارانیی ئەمساڵەوە لەناو چوون."

گوتیشی: "440 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لە سنووری خانەقین زیانیان پێ گەیشتووە، بە جۆرێك 200 هەزار دۆنمی دەكەوێتە سەنتەری خانەقین و ناوچەكانی دەرەوەی خانەقین بەرەو سەعدیە و شارەبان، هەروەها 240 هەزار دۆنمیشی دەكەوێتە ناحیەی مەیدان و قۆرەتوو لە نزیك لە كەلار و مەرزی پەروێزخان."

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خانەقین راشی گەیاند: "زۆرینەی رەهای زەوییە كشتوكاڵییەكانی خانەقین پشت بە ئاوای باران دەبەستن، بە جۆرێك لە 500 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی تایبەت بەدەغڵودان، 60 هەزاری پشت بە ئاوی ڕووبار و بەنداوەكان دەبەستێت."












باسنيوز


Top