سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/11 مەسرور بارزانیو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کرا.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێشکەوتنێکی ئابووریی دیاری بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەدا، سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیامێکە بۆ وڵاتانی عەرەبی کە پێوستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا، پەرە پێ بدەن، بەتایبەتیش لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد و هیوای خواست، کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق. جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خوازیارە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت.





باسنیوز
Top