سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەکات
له سهڵاحهددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و شاندێکی یاوەری کرد و چهند پرس و باسێكی ههنووكهیی گفتوگۆیان له بارهوه كرا.
ئهمڕۆ یهكشهممه 11/4/2021، له سهڵاحهددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و دیداری لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو. هیوای ئەوەشی خواست کە عێراق بتوانێ دوور لە دەستوەردانی دەرەکی بەرەو سەقامگیری هەنگاو بنێت و جەختیشی لە گرنگیی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و عێراق کردەوە.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێکەوەژیان و پێویستیی چەسپاندنی بنەماکانی شەراکەت لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.
هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
باسنیوز
