نێچیرڤان بارزانی و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى UN له‌عێراق كۆبوونه‌وه
له كۆبوونه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق له‌ڕووى سياسى، ئابوورى و ئه‌منييه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش تاتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك له به‌رنامه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، جه‌ختى له گرنگيى رۆڵى يارمهتيدرهى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرده‌وه كه له‌نێوان هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كاندا له گفتوگۆدايه و ده‌خوازێت له چوارچێوه‌ى ئه‌ركى خۆي‌دا له عێراق هاوكارى بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.
لاى خۆيه‌وه پلاسخارت خۆشحاڵيى خۆى به به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و هيواى خواست، هه‌رێمى كوردستان و عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريدا پێكه‌وه هاوكار بن.
k24 -
