"لە هەڵبژاردنی ئەمجارە بەهۆی سیستەمەکەوە ره‌نگه ئه‌و حزبانه‌ی كورسییه‌ك یان دووانیان هه‌بووه نه‌توانن به‌ده‌ستی بهێننه‌وه"
كاروان جه‌لال گوتی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی و كۆمسیۆن ڕژد بن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆی ئه‌وه ده‌رفه‌ته‌كه گونجاوه ماوه‌یه‌كی باشه له‌به‌رده‌م كۆمسیۆنی عێراق تا ئاماده‌كاری بكات پێموایه ماوه‌یه‌كی گونجاوه تا كۆمسیۆنی ئاماده‌كاری خۆی بكات له 10ی 10 هه‌ڵبژاردن بكرێت چونكه پێشووتر كه 6ی مانگی حوزه‌یران بوو كه ماوه‌كه‌ی بۆ درێژكرایه‌وه لێكه‌وته‌ی خۆی ده‌بێت تا ئاماده‌كاری باشتر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان تا چه‌ند به‌مشێوه‌ی كه په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر یاساكه داوه قبوڵی بكه‌ن تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی دژایه‌تی كات و شێوه‌كه‌ی نه‌كردووه به‌ڵام لێره‌وه و له‌وێ لایه‌نه سیاسییه‌كان باس له ئاماده‌كاری زیاتر ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "له ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم قازانجی كورد له یه‌كهه‌ڵوێستی و پێكه‌وه كاركردن و دروستكردنی هاوپه‌یمانی كوردستانی گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی کوردستان ده‌بێته لایه‌نێكی به‌هێز بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان بتوانن كورسی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن".
راشیگه‌یاند: "شێوازی کارکردنی پێشووی كۆمسیۆن گرفتی زۆری بۆ دروست بوو له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌و شێوازه هیوادارین كۆمسیۆنی عێراق بتوانن متمانه‌ی زیاتر له نێوان خۆیان و جه‌ماوه‌ر و حزبه‌كان دروست بكه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی رابردوو دووباره نه‌كرێته‌وه چ وه‌ك تاك یان قه‌واره ده‌نگی كه‌س نه‌فه‌وتێت و كۆمسیۆن ده‌بێت به‌رپرسیارییه‌تی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی دروست له ئه‌ستۆ بگرێت و كۆمسیۆن ده‌بێت ئه‌و پرده په‌یوه‌ندییه دروست بكات له‌نێوان ده‌نگده‌ر و قه‌واره‌كان".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاوازە و ده‌نگدان گۆڕاوه یه‌كه‌م جاره هه‌ڵبژاردنی عێراق بكرێته فره بازنه له 18 بازنه‌وه كراوه به 83 بازنه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجام و هاوكێشه‌كان، کارکردن بۆ كۆمسیۆن قوڕستر ده‌بێت ئه‌گه‌ر عێراق 18 بازنه بووایه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ئاماده‌كاریی زۆری نه‌ویستبایه و له ئاستی به‌ربژێریش گۆرانكاری به‌سه‌ردادێت چونكه مه‌رج نییه به‌ربژێرێك له خولی رابردوو له شوێنێك ده‌نگی زۆری هێنابێت بتوانێت له بازنه‌یه‌كی دیاریكراو سه‌ركه‌وتوو بێت بۆ حزبه‌كانیش به هه‌مان شێوه ره‌نگه ئه‌و حزبانه‌ی كورسییه‌ك یان دووانیان هه‌بووه نه‌توانن به‌ده‌ستی بهێننه‌وه"
basnews -
