وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکات
وهزارهتی ئهوقاف روونیكردهوه، دوای چاودێریكردنی مانگ، بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.
ئاماژهی بهوهش كرد، دوای راگەیاندنی بڕیاری فەرمی لیژنەی بینینی مانگ (بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی) ھیچ کەس و لایەنێك بۆی نییە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.
دهقی ئاگادارییهكهی وهزارهتی ئهوقاف:
ئاگاداریەک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز
بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئێوارەی سبەی یەکشەممە (11ی نیسان/ ئهپرێلی 2021) بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستییەکان بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.
دوای راگەیاندنی بڕیاری فەرمی لیژنەی بینینی مانگ (بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی) ھیچ کەس و لایەنێك بۆی نییە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
10/ 4/ 2021
k24 -
