پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری كۆچكردوو كرد و دووپاتیكرده‌وه‌، كۆچكردوو لە بنەماڵەیەكی قارەمان و كوردپەروەر و كەسێكی نزیكی جەنابی بارزانیی نەمر بوو و رۆڵی باڵای لە یارمەتیدانی شۆڕش لە گشت قۆناغەكاندا هەبووە.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ماندوونەناسی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر(حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی)ـم پێ گەییشت. حاجی عەبدوڵڕەحمان لە بنەماڵەیەكی قارەمان و كوردپەروەر و كەسێكی نزیكی جەنابی بارزانیی نەمر بوو و لە دەڤەری باڵەكایەتی خزمەتی زۆری شۆڕش و پارتی كردووە و رۆڵی باڵای لە یارمەتیدانی شۆڕش لە گشت قۆناغەكاندا هەبووە و هەمیشە كەسێكی خۆشەویستی ناو جەماوەر و سەركردایەتیی شۆڕش بووە.

سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی تێكۆشەری خوالێخۆشبوو، حاجی عەبدوڵڕەحمان زینوەیی و كەسوكار و ئاشنایان و جەماوەری خۆشەویستی باڵەكایەتی و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

10ـی نیسانی 2021
k24 -
Top