سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێ دەگات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێ دەگات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە پەیامەکەیدا کە لە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق- ئەمەریکا نێردراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپاس و ستایشی هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان.
k24 -
Top