لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی شاندی دانوستاندكاری حکوومەت دەچنە په‌رله‌مانی کوردستان

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی شاندی دانوستاندكاری حکوومەت دەچنە په‌رله‌مانی کوردستان
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد شاندی دانوستاندکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچنە پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی هەرێم و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی، لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "لەسەر ڕاسپاردەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان شاندی دانوستاندكاری حكوومه‌ت ڕاسپێردراون‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئەم هەفتەیە‌ بێنه‌ په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لێژنە‌ی دارایی و سامانه‌ سروشتییه‌كان كۆببنەوە."

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی، لە پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاندووە: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا".














باسنيوز


Top