وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا سەردانی هەولێر دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئارانچا گۆنزالێس، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە رۆژانی دووشەممە 12 و سێشەممە 13-4-2021، سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا ئاماژەی بە دوو تەوەر کردووە، کە ئارانچا گۆنزالێس لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا و هەولێر، گفتوگۆیان لەسەر دەکات و بریتین لە؛
- بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان
-پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان
ئیسپانیا وڵاتێکی ئەوروپییە و ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە.
باسنيوز
