له‌ هه‌رێمى كوردستان 11 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ هه‌رێمى كوردستان 11 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 612 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 10/4/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان 612 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 11 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، 384 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٠٩)
١. پشکنین: (٧٣٦٧ پشکنینی نوێ)
• (٢٦٣٤) هەولێر
• (٩٣٥) سلێمانی
• (٣٥٠٠) دهۆك
• (٢٠٤) هەڵەبجە
• (٩٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٦١٢ تووشبووی نوێ)
• (١٤٦) هەولێر
• (٥٠) سلێمانی
• (٣٩٦) دهۆك
• (٧) هەڵەبجە
• (١٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٨٤ چاکبوون)
• (٩٤) هەولێر
• (٧٠) سلێمانی
• (١٩٨) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (١٦) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١١ مردن)
• (٤) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٦) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٤٧٥٢٧٣ (٥٢٣٥٩٨ هەولێر، ٣٢٦٤٢٨ سلێمانی، ٦١٧١٣١ دهۆك، ٨١١٦ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٣١١٤١ (٤٤٧٩٩ هەولێر، ٣٨٠٧٩ سلێمانی، ٤٥١٠٠ دهۆك، ٣١٦٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١٣٦١٩ (٣٩١٠٤ هەولێر، ٣١٧٨٨ سلێمانی، ٣٩٧٤٧ دهۆك، ٢٩٨٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣٧٤٦ (٤٦٥٨ هەولێر، ٤٥١٦ سلێمانی، ٤٥٣٣ دهۆك، ٣٩ هەڵەبجە)
مردن ٣٧٧٦ (١٠٣٧ هەولێر، ١٧٧٥ سلێمانی، ٨٢٠ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ی نیسان ٢٠٢١













باسنيوز


Top