له كه‌ركووك سێ كرێكار به‌هۆی ڕووخانی دیواری باڵاخانه‌كه‌یه‌وه گیانیان له ده‌ست دا
رائید عامر نووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك، رايگەیاند:" دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/4/2021، لە ناوچەی شۆراو لە شاری كەركووك لە كاتی كاركردنی كۆمەڵێك كرێكار لە باڵەخانەیەكدا، دیواری راگری باڵەخانەكە بەسەریاندا كەوت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه، سێ كرێكار ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست دا و تەرمی كرێكارەكان بۆ دادپزیشكی گواستراوەتەوە.
باسنيوز
