وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان: سبەی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری ده‌كرێ

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان: سبەی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری ده‌كرێ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، سبەی ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارەكانی هەرێمی کوردستان كۆ دەبنەوە و بڕیار لە دیاریکردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدرێ.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/4/2021، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "سبەی ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارەكانی هەرێمی کوردستان كۆدەبنەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق، بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدرێت".

ئاماژەی بەوەش دا: لە كۆتاڕۆژی مانگی شەعبان لیژنەكە كۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكات و ئەوان بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن "ھیچ کەسێک نابێ دەست لە کاروباری لیژنەی باڵای بینینی مانگ وه‌ربدات، کە دەسەڵاتی دیاریکردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی رەمەزانی ھەیە".

نەبەز ئیسماعیل گوتیشی: ئەو خشتە و پێشبینییه‌ فەلەكییانەی لە هەرێمی کوردستان بۆ دیاریكردنی مانگی كۆچی و ڕەمەزان و جەژن بڵاو دەكرێنەوە، كاریان پێ‌ ناكرێت، بەڵكوو لە کوردستان پشت بە بڕیاری لیژنەی بینینی مانگ دەبەسترێت، كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتەوە پێك دەهێنرێت".

ڕوونیشی کردەوە: وەزارەتی ئەوقاف و لیژنەی بینینی مانگ و ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، ڕێكاری پێویست بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دەگرنەبەر.













باسنيوز


Top