هاوسەرۆكی هەدەپە داوای هاوپەیمانیی دیموكراتی بۆ توركیا دەكات

هاوسەرۆكی هەدەپە داوای هاوپەیمانیی دیموكراتی بۆ توركیا دەكات
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) داوا دەكات هاوپەیمانیی سێیەم لە توركیا بێتە ئاراوە و پێشنیاز دەکات ئەو هاوپەیمانییەش ناوی لێ بنرێت (هاوپەیمانیی دیموكراتی).

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) لە لێدوانێکدا ڕای گەیاندووە ڕێگەی سێیەمی سیاسەت گەورە دەكەین، هەروەها هاوپەیمانیی دیموكراتی گەورە دەكەین و وڵات لەو تاریكییەی تێی كەوتووە، رزگار دەكەین.

پێشتریش سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی زیندانیكراوی HDP، داوای كردبوو HDP بچێتە ناو هاوپەیمانیی سێیەمەوە و ناوی لێ نابوو هاوپەیمانیی دیموكراتی و داواشی لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا كردبوو، بێنە ناو ئەو هاوپەیمانییەوە.

بۆیە پەروین بوڵدان لە پرێس کۆنفرانسێکدا كە لە هوتێلێكی ئەنقەرە بۆ چەند رۆژنامەنووسێك بەڕێوەی برد، داكۆكی لە پێشنیازەكەی دەمیرتاش كرد و گوتی: "HDP بۆ دیموكراتییەكی بەهێز و دادپەروەرییەکی ڕاستەقینە و ژیانێكی ئازاد دامەزراوە، بۆیە لە بەرامبەر دوو بلۆكی دەسەڵاتدا، پشتگیری لە هاوپەیمانیی دیموكراتی دەكەین".

هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەوڵی داخستنی HDP لە لایەن پارتی دەسەڵات و هاوپەیمانە بچووكەكەیەوە، پێشێلكردنی ئیرادەی ئەو دەنگدەرانەیە كە دەنگیان بە HDP داوە.












باسنيوز


Top