لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بڕیارە سبەی کۆببێتەوە و بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی رێكاری نوێ دەردەكات، كە لەگەڵ مانگی رەمەزان بگونجێت بەڵام پێدەچێت "رێکارەکان بۆ مانگی رەمەزان جیاوازتر بن".

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، سبەی یەکشەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و لەسەر راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری نوێ بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت لە مانگی رەمەزاندا دەدرێت و رێکارەکان بۆ مانگی رەمەزان جیاوازتر دەبن.
ئێستا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت بەڵام بڕیارەکە لە شاری سلێمانی جێبەجێ ناکرێت
بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای روبه‌ڕوبونەوەی کۆرۆنا، ئێستا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە کاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی جێبەجێ دەکرێت و بڕیارەکە تا 12ی ئەم مانگە کاری پێدەکرێت، بەڵام بڕیارەکە لە شاری سلێمانی جێبەجێ ناکرێت.
بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەکاتێکدایە ژمارەی توشبوان و مردون بە کۆرۆنا تا دێت بەرزدەنەوە
بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەکاتێکدایە ژمارەی توشبوان و مردون بە کۆرۆنا تا دێت بەرزدەنەوە، دوێنێ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 10858 (دە هەزار و هەشت سەد و پەنجاو هەشت) پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 1173 (هەزار و سەد و حەفتاو سێ) توشبوی نوێ تۆمارکراون و 4 توشبوی پەتاکەش مردون.





خەندان
Top