لەسەر کێشەی ئاو کەسێک کوژرا و حەوتی دیکەش برینداربوون

لەسەر کێشەی ئاو کەسێک کوژرا و حەوتی دیکەش برینداربوون
لە گوندی گوڵیجەی سەر بە ناحیەی پیرەمەگروون، لەسەر کێشەی ئاو پێنج هاووڵاتی بە گوللـە و دوو هاووڵاتی بە بەرد و دار بریندار بوون ، کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

قائیمقامیەتی قەزای دوکان بڵاویکردووەتەوە، سێ برینداریان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی سلێمانی و چارەسەریان بۆ کراوە و سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە.

هەروەها، ئەو کەسانەی لە رووداوەکە تێوەگلاون، خزم و کەسی یەکترن، هێزەکانی ناوخۆش لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی رەوشەکەن.
k24 -
Top