کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کرا

کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کرا
بەدەستڕێژی راستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوری گوندی خنێرەی دەڤەری سیدەکان، کۆلبەرێک بەسەختی بریندار بوو.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان راگەیاند: '' کۆڵبەرەکە دانیشتوی گوندی میراوەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوی (حەکیم عوسمان)ـە و تەمەن 30 ساڵە''.

راشیگەیاند: ''دوای فریاگوزاریی سەرەتای لە بنکەی تەندروستی سیدەکان، کۆڵبەرەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران''.

بەگوێرەی زانیایەکان ، بەهۆی سەختی برینەکەی، حەکیم عوسمان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوە.
k24 -
Top