پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان دەکات
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-4-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 6ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لهخولی پێنجهمی ههڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
یهكهم/
خوێندنهوهی دووهم بۆ پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق
دووەم/
خوێندنهوهی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانە
1. پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
2. پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم/
خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار مەم بورهان مەمەد پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی).
باسنيوز
