لە دهۆک دوو قایمقام و چەند بەڕێوەبەری ناحیەیەک دەگۆڕدرێن

لە دهۆک دوو قایمقام و چەند بەڕێوەبەری ناحیەیەک دەگۆڕدرێن
بڕیارە کاتژمێر 11ی بەیانی، رۆژی چوارشەممە 07.04.2021 ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ژمارە 114ی ساڵی 2021 ئەنجام بدات و دەنگ لەسەر دوو قایمقام و چەندین بەڕێوەبەری ناحیەیەک بدات.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە راگەیاند، لە کۆبوونەوەی بەیانی دا، دوو قایمقام و پێنج بەڕێوەبەری ناحیە دەگۆڕدرێن.

راشیگەیاند، ھەردوو قایمقامی قەزای زاخۆ و قەزای سێمێل دەگوڕدرێن لەگەڵ پێنج لە بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگای دھۆک.

دوو مانگ لەمەوبەر، بۆتان موحسین قایمقامی قەزای زاخۆ و حسێن چەلکی قایمقامی قەزای، بەهۆی زۆری تەمەنیان خانەنشیان کران و دوو کەسی دیکە لە شوێنیان بە وەکالەت دانران.
k24 -
Top