نووسراوێک بۆ پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ دەکرێت
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/6، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری باسیان لە پڕۆژیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ کردووە و تێیدا هاتووە: "باس لەگرنگیی کارکردن لەسەر پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ کرا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی سهرۆكایهتیی پەرلەمان بکرێ بۆ ناردنی پرۆژەیاساکە لهلایهن ئهنجوومهنی وهزیرانهوه بۆ پەرلەمانی کوردستان".
لەمبارەیەوە، ئەڕشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: "پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران و ئێستا لە بەشی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران کاری لەسەر دەکرێ".
ئەڕشەد لۆلانی، گوتیشی: "پێشنیازکراوە بەپێی خزمەت خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ لە 60%بۆ 80%ی کۆی مووچە و دەرماڵە دەبێت".
basnews -
